Sangar Hamad Azeez
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
یاریزان، نهیمار سیلڤای بهرازیلى و یاریزانى پێشووى یانهى بەرشەلۆنەی ئیسپانی به شێوهیهكى فهرمى رووى له یانهى پاریس سانجێرمانى فهرهنسى كرد.
ماڵپەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە نەیمار بە گرێبەستێکی درێژخایان رووی لە یانە پاریسییەکە کردووە.
بە گوێرەی هەواڵی میدیا ئیسپانییەکان، یاریزانە تەمەن ٢٥ ساڵیەکە بە گرێبەستێک کە بەهاکەی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆیە بۆ ماوەی ٥ ساڵ رووی لە یانەی پاریس سانجێرمان کردووە.
دوا بەدوای واژووکردنی گرێبەستەکەشی، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان، نەیمار گوتی: "لەو کاتەوەی وەک یاەیزان رووم لە ئەورووپا کردووە ، هەموو کات یانەی پاریس سانجێرمانم بە یانەیەکی بەهێز بینیوە. وەک هەر یاریزانێک هاتوومەتە ئەو یانەیە تاوەکو نازناوەکان لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بهێنم".
مووچەی ساڵانەی نەیمار بریتی دەبێت لە ٤٥ ملیۆن یۆرۆ و بەم شێوەیەش گرێبەستی نەیمار لەسەر یانە پاریسییەکە بە ٤٠٠ ملیۆن یۆڕۆ رادەوەستێت.