Doga Kirmizioglu,Muhammet Ali Kemal
02 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
لە یاریی کۆتایی جامی فەڕەنسادا، یانەی پاریس سان جێرمان بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە یانەی مۆناکۆی بردەوە و جامەکەی بەدەست هێنا.
یارییەکە لە یاریگای شاری لیۆن بەڕێوەچوو و تێیدا یانەی پاریس سان جێرمان بە شێوەیەکی کاریگەر دەستی پێکرد و لە خولەکی 4دا لە رێگەی گۆڵێکی جولیان دراکسلەرەوە بە گۆڵێک پێشکەوت. پاشان یانەی مۆناکۆ دەستی بە هێرشەکانی کرد و لە خولەکی 27دا توانی لە رێگەی تۆماس لێمارەوە گۆڵی بەرامبەربوون تۆماربکات.
لە خولەکی 44دا، تەنها یەک خولەک بەرلە کۆتایی هاتنی گێمی یەکەمی یارییەکە، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، ئانخێل دی ماریا توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەکەی تۆماربکات و بەو ئەنجامەش گێمەکە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا، یانەی پارس یسان جێرمان بەردەوام بوو لە ئەدای بەرز و لە هەریەک لە خولەکەکانی 54 و 90 لە رێگەی یاریزانی ئۆرۆگوایی، ئەدینسن کاڤانییەوە دوو گۆڵی دیکەی تۆمار کرد. بەو شێوەیەش ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی خۆی بۆ 4 گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ بەرزکردەوە و یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی خۆی کۆتایی پێهێنا.
بەم بردنەوەیەش، یانەی پاریس سان جێرمان بۆ جاری چوارەم لەسەریەک بووە خاوەنی جامەکە و لە تەمەنی یانەکەشدا 6 جار پاڵەوانێتییەکەی بردووەتەوە.