Şenhan Bolelli,Muhammet Ali Kemal
03 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
مەدرید- AA
دوای ئەوەی لەمیانی یارییەکانی هەفتەی 29ی لا لیگادا یانەی بەرشەلۆنە توانی لە یانەی گرانادا بەئەنجامی 4-1 بەرێتەوە، یانە کەتەلۆنییەکە سەرکەوتوو بوو لەوەی لە پلەی دووەمدا بمێنێتەوە.
لە تەواوی یارییەکەدا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای گرانادادا باڵادەست بوو و، لە خولەکی 44دا سوارێز توانی یەکەم گۆڵ بۆ یانەی میوان تۆماربکات و بەو ئەنجامە و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر گێمی یەکەم کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 50دا یاریزانی یانەی گرانادا، بۆگا بە سوود وەرگرتن لە هەڵەیەکی هێڵی بەرگریی، ئەنجامەکەی بەرامبەر کردەوە. لەو خولەکە بەدواوە بەرشەلۆنە هێرشەکانی چڕ کردەوە و لە خولەکی 63دا ئاڵکاسێر گۆڵی دووەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کرد.
یانە کەتەلۆنییەکە لە خولەکی 83دا لە رێگەی گۆڵێکی ئیڤان راکیتیجەوە جیاوازیی گۆڵەکانی بۆ دوو گۆڵ بەرزکردەوە و ئەنجامەکەی کردە 3-1. لە خولەکی 90+1یشدا نەیمار گۆڵی یانەی گرانادای هەژاندەوە و بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامی 4-1 یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.
بەو بردنەوەیە یانەی بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بۆ 66 خاڵ بەرزکردەوە و پلەی دووەمی لەدوای یانەی ریال مەدریدەوە گرت کە یارییەک کەمتری ئەنجامداوە و 68 خاڵی هەیە.