Muhammet Ali Kemal
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2019
به‌غدا - AA
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كرد له به‌رامبه‌ر هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كاندا، وریا بن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری باڵیۆزخانه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "پێویسته هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌مان له عێراق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گرژییانه‌ی كه لێره روو له هه‌ڵكشانن، وریا بن".
ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی دوێنێ به هاوه‌ن هێرشكرابوویه سه‌ر نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا.