Zana Natık Kerem
09 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە، دەست پێ کرد.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە دوورگەی حەزەر باشووری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، دەست پێ کردووە.
باس لەوەشکراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، زنجیرەیەک ھەڵمەتی گەڕان و پشکنین لە ژمارەیەک ناوچە و گوندی دەورووبەری دوورگەی حەزەر ئەنجامدراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.