Zana Natık Kerem
19 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2022
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، دەست پێ کرد.
ئەفسەرێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین پلەی موقەدەم کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە ھێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە زنجیرە چیاکانی مەکحول باکووری پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێ کردووە.
ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیش دا کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.
زنجیرە چیاکانی مەکحول باکووری پارێزگای سەڵاحەددین، یەکێکە لەو ناوچانەی کە تیرۆریستانی داعش خۆیان تیایدا حەشار دەدەن.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.