Zana Natık Kerem
03 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەست پێ کرد.
میدیا عێراقییەکان پشت بەستن بە راگەیەندراوێکی دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویان کردەوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پێنج میحوەرەوە، ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەست پێ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.