Rewa Mahmood Hasan
03 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2021
سلێمانی-AA
فەرمانی لابردنی ھەریەک لە بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان لە پۆستەکانیان دەرچوو.
ئەمڕۆ سێی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاوات شێخ جەناب فەرمانی لابردنی هەریەکە لە بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان، عەلی تۆفیق و بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان، حوسێن ئەحمەد-ی لە کارەکانیان واژوو کرد.
بەپێی زانیارییەکان لەلایەکی ترەوە و هەر ئەمڕۆش بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخان لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.