Heman Hussein Yaseen
09 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و باس لە دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان ھەولێر-بەغدا دەکات و رووداوەکانی رۆژانی رابردوویش تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوەکە دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێم، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێک کۆدەبێتەوە.
ئەوەخراوەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و رەشنووسی پرۆژەیاسای بوودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ باسی لێوەدەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە رووداوەکانی ئەم چەند رۆژە، گرژی، ناڕەزایەتییەکان و دەستپێکردنەوەی دامەزراندن دەکرێت، هەروەها تۆمارکردنی کۆمپانیای نوێ لە بوارەکانی تەندروستی، دەرمان و پێداویستیی پزیشکی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.