Rewa Mahmood Hasan
29 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
راپەڕین-AA
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە راپەڕین، سێ خوێندکار گیانیان لەدەست دا.
کاتژمێر ٠٧:٣٠ی ئەمڕۆ ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١، لەسەر رێگای نێوان حاجیاوا-چوارقوڕنە لە راپەڕین، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و مینی پاسێک کە خوێندکارانی دەگواستەوە، دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە دوو خوێندکار گیانیان لەدەست دا و پێنج کەسیش برینداربوون.
دوای گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە، یەکێکی تر لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییە بەراییەکان هۆکاری رووداوی هاتوچۆکە، تیژڕەویی بووە.