Ali Makram Ghareeb
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2022
کەرکووک - AA
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، حەسەن توران خوازیاره "کێشەی کەرکووک" بە سازان چارەسەر بکرێت و شارەکە بە "پێگەی تایبەت" به‌ڕێوه‌ببرێت بەبێ ئەوەی بخرێتە سه‌ر هیچ هەرێمێک.
لە كه‌ركووك پانێڵێک لەسەر ئایندەی کەرکووک سازکرا، کە تیایدا كاربه‌ده‌ستانی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، ئه‌ندامانی پارته سیاسییه‌كان و به‌رپرسانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان ئاماده‌یبوون.
دواتر حه‌سه‌ن توران له لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، پێیان وایە تەندروستترین چارەسەر بۆ کەرکووک کە لە دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئەمریکاوە لە ساڵی٢٠٠٣ به‌ملاوه وەک "شارێکی جێگه‌ی مشت‌ومڕ" لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا ماوەتەوە، له‌رێگه‌ی سازانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه‌وه به‌دی ده‌هێنرێت.
توران ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە کە مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق نووسراوه، نەتوانراوه چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ "کێشەی کەرکوک" بدۆزرێته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پەیوەندی بە کەرکووک و کەرکووکییەکانەوە هەیە، بەڵام ئەم ماددەیە له ده‌ره‌وه‌ی ئیرادەی تورکمان و عەرەب نووسراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق سه‌رله‌نوێ هێنانه‌وه به‌رباسی کەرکووكی لە نێوان حكوومه‌تی بەغدا و حکوومەتی هەرێمی كوردستان به بێ ئاماده‌بوونی تورکمانەکان بە هەنگاوێکی "ناشرین" ناوبرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هه‌ڵوێستی توركمانه‌كان له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه ئه‌وه‌یه كه شاره‌كه له‌لایه‌ن هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ببردرێت، خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی بێت و نه‌خرێته سه‌ر هیچ هه‌رێمێك. كه‌ركووك خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی یان هه‌رێمێكی تایبه‌تی فیدراڵی بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
حه‌سه‌ن توران تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا به سه‌رپه‌رشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گفتوگۆ بە مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتەوایی لە نێوان سەرجەم نه‌ته‌وه‌كانی کەرکووک ئه‌نجامدراوه و ئاشكرایكرد، باوه‌ڕی وایه ئەم كۆبوونه‌وانه به "ئیداره‌ی هاوبه‌ش" و "پێگه‌ی تایبه‌ت" بۆ شاره‌كه و مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌غدا و گەڕانەوەی زەوییە دەستبەسەرداگیراوەکانی تورکمانەکان بۆ خاوەنەکانیان كۆتایی دێت.