Zana Natık Kerem
21 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
تەرمی شاعێری گەورەی عێراقی، موزەفەر نەواب بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ئیماراتەوە گەڕێندرایەوە عێراق.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی بەشداری کردووە لە رێورەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی شاعێری گەورەی عێراقی، موزەفەر نەواب کە بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ئیماراتەوە گەڕێندرایەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
دوێنێ ھەینی شاعیری گەورەی عێراقی، موزەفەر نەواب بەرھەڵستکاری سەرخەستی رژێمی پێشوو لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شاریقە لە ئیمارات کۆچی دوایی کرد.
دوێنێ مستەفا کازمی داوای کرد کە تەرمی موزەفەر نەواب بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ئیماراتەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی لە خاکی وڵاتەکەیدا بەخاک بسپێردرێت.
شاعیری گەورەی عێراقی، موزەفەر نەواب لە ساڵی ١٩٣٤ لەبەغدا لەدایکبووە.