Heman Hussein Yaseen
21 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2022
ههولێر - AA
بڕیارە سبەی یەکشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، بڕیارە سبەی یەکشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی پارێزگای سلێمانی بکات و بەجیا لەگەڵ ھەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و چەند لایەنکی دیکەی سیاسیی کۆبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە ھەڵپەسێردراوەکان بکەن.
جێی ئاماژەیە دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لەسەر پۆستی سەرکۆمار و دابەشکردنی پۆستەکان، ناکۆکی کەوتووەتە نێو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و پێشبینی دەکرێت بە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، رەوتی ئەم ناکۆکییە بەرەو ئاساییبوونەوە بچت.