Haydar Karaalp,Ramal Abdullah Mahmood
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
به‌غدا – AA
ساڵی داهاتوو سه‌رژمێری گشتیی له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌زیری پلاندانانی عێراق، نوری سه‌باح دلێمی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاند "هه‌موو ئاماده‌كارییه پێویستییه‌كانمان ته‌واو كردووە بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتیی له سه‌رتاسه‌ری وڵات له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠".
دلێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتییه‌وه دووچاری هیچ به‌ربه‌ستێكی سیاسیی نه‌بوونه‌ته‌وه و گوتی: "كه‌شی سیاسی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتیی گونجاوه. ئامانجمان له‌وه‌ش پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانه به خه‌ڵك و گه‌شه‌پێدانی وڵاته".
دلێمی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌مباره‌یه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیری‌یان ده‌كرێت.
دوا گشتپرسی له سه‌رتاسه‌ری عێراق له ١٩٨٧ ئه‌نجامدرا.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت دانیشتوانی عێراق نزیكه‌ی ٣٨ ملیۆن كه‌س بێت.