Haydar Karaalp,Muhammet Ali Kemal
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
به‌غدا- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاند ره‌وانه‌ی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن، داوای هێمنی و پابه‌ندبوون به ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له هه‌ریه‌ك له تاران و واشنتۆن كرد.
له كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وڵاته‌كه‌ی له پێگه‌یه‌كدایه كه كاریگه‌ریی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانی ده‌كه‌وێته سه‌ر و رایگه‌یاند: "عێراق وڵاتێكه كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌كه‌وێته سه‌ر له رێككه‌وتن یان گرژیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران. له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كان، له‌گه‌ڵ وڵاته گرنگه‌كانی ئه‌ورووپا له كۆبوونه‌وه‌داین. خاوه‌نی دیدگا و تێڕوانینی هاوشێوه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپادا له‌وباره‌یه‌وه".
راشیگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاند ره‌وانه‌ی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ین. داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین هێمن بن و به‌مه‌به‌ستی خۆ به دوورگرتن له مه‌ترسیی، پابه‌ندی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن".
عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك لایه‌ن له عێراق، ئێران، ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌وڵی هه‌ڵگیرساندنی پێكدادان یان جه‌نگ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا ده‌ده‌ن و رایگه‌یاند: "ئامانجی ئه‌مانه، هێنانه ئاراوه‌ی جیاكاریی و دابه‌شبوونه له ناوچه‌كه و له‌نێو وڵاتاندا".