Heman Hussein Yaseen
18 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2025
هەولێر - AA
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان-عێراق، تێکشکاندنی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی لە نزیک گوندی شێراوەی سەر بە قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دژە تیرۆردا هاتووە، "ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کاتژمێر ١٨:٤٣ خوولەک، لە نزیک گوندی شێراوە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە".
دژە تیرۆر ڕاشیگەیاندووە کە، درۆنەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ دوو دڕۆنی دیکە لە قەزای شەمامکی سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.