Heman Hussein Yaseen
22 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2025
هەولێر -AA
دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دارەبەن سنووری قەزای بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.
دژە تیرۆر ئاماژەی بەوەشکردووە کە هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
لەوەتەی ١٣ ی حوزەیران ئەمە نۆیەمین دڕۆنە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکەوێتە خوارەوە.