Heman Hussein Yaseen
15 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2020
ھەولێر - AA
لە چوارچێوەی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان قەدەغەکردنی ھاتوچۆی لە ھەریەک لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی راگەیاندووە و ھاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانن.
لە کاتژمێر ١٢ی شەوی هەینی لەسەر شەممە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ راگەیەندراوە و سەرجەم رێگاکان داخراون و خەڵک لە ماڵەکانیان نەھاتوونەتەدەر.
قەدەغەکردنی ھاتوچۆ بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر راگەیەندراوە و سەرجەم ھێزە ئەمنی و تەندروستییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و جموجۆڵ لە سەنتەری شارەکان بە ھەموو شێوەیەک وەستاوە، ئەم رێکارە رۆژنامەنووسان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناگرێتەوە.