Sarmand Hameed
26 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2021
هەولێر - AA
سوپای عێراق، دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستێکی داعشی لە هەولێر راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆر لە پارێزگای هەولێر، بەناو کارگێڕی گشتیی ویلایەتی باشوور سەربە رێکخراوی تیروریستیی داعشیان دەستگیرکردووە کە ناسراوە بە ئەبو مەنسور.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوتەڕوو کە ناوبراو بە ناسنامەی ساختە هاتوچۆی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی هیچ وردەکارییەک لەسەر کاتی دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستەکە، نەخراوەتەڕوو.