Fakhradin Ibrahim Mohammad
09 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2025
هەولێر - AA
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی شەشەمین خوولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد.
لە چوارچێوەی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق کە بڕیارە سێشەممە ١١ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان و ئاوارە ناوخۆییەکان دەگرێتەوە، لە سەرتاسەری عێڕاق بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ٢١ ملیۆن و و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە، و لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و ٣١٣ ھەزار و ٩٨٠ دەنگدەری تایبەت و ٢٦ ھەزار و ٥٣٨ ئاوارەی ناوخۆیی دەنگ دەدەن.
ھەرێمی کوردستان کە دابەشکراوە بەسەر سێ بازنە و ھەریەک لە ھەولێر بازنەیەک و دھۆک بازنەیەک، ھەروەھا سلێمانی و ھەڵەبجەش وەک یەک بازنە ھەژمارکراوە و کۆی گشتی دەنگدەرانی تایبەت لەم سێ بازنەیە بریتیین لە ٢٢٤ ھەزار و ٣٣٣ دەنگدەر.