Sarmand Hameed
15 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2021
هەولێر - AA
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و گه‌یاندنی سوپاسگوزاریى وڵاته‌كه‌یان به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنى له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رکۆماری نوێی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/٨/١٥، كۆنسولی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان، نه‌سڕوڵڵا ره‌شنوودی سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایەق-ی كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان له دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان به گرنگییه‌وه باسی له‌و پێشوازییه گه‌رم و مێواندارییه جوانه كرد كه له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌ركۆماری نوێی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی لێیان كرا.
رێواز فایەق ئاماژه‌ی به گوتاری سه‌ركۆماری ئێران كردووە به‌وه‌ى گوتارێكی سه‌نگین و ئه‌رێنی بووە، هیوایشی خواستووە ئه‌م دید و تێڕوانینه‌ی كه له گوتهكهیاندا به‌دی كرا، به‌كرده‌یی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ناوچه‌كه به‌گشتی و ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موولایه‌ك.
سەبارەت به ئیش و كاره‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی گرنگیی ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایانه‌ى كرد كه ده‌بنه مایه‌ی به‌هێزكردنی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار، بازرگانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن ته‌نها به كه‌رتی نه‌وت.
لەلای خۆیه‌وه کۆنسولی گشتیی ئێران، نه‌سڕوڵڵا ره‌شنوودی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆى به به‌شداریی سه‌رۆكی كوردستان له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌ركۆمارى ئێران، باسی له په‌یوه‌ندیی په‌رله‌مانیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران كرد و هیوای خواست كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵێنی پێ دا كه لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان راِبسپێرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و سوود بینین له ئه‌زموونی یه‌كتری.