Zana Natık Kerem
15 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە، راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی، توانیانە تیرۆریستێک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوو لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لەبەناو کەرتی نەینەوا ــویلایەتی عێراق سەربە داعش چەکداربوو.
پێشتر سوپای عێراق راگەیاندبوو کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، حەوت تیرۆریستیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکردووە.