Zana Natık Kerem
16 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمیی بەرەو سووریا بەڕێکەوت
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەغدای پایتەختی بەجێھێشتووە و بەسەردانێکی فەرمی بەرەو سووریا بەڕێکەوتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەبارەیەوە نەخراوەتەڕوو، بەتایبەتی لەبارەی ئەجیندای سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ سووریا.
چاوەڕان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ سووریا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
محەمەد شیاع سوودانی دوای ئەوەی لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەست بەکاربوو، ئەمە یەکەمجارە سەردانی سووریا دەکات.