Zana Natık Kerem
16 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە، تا کۆتایی ئەم هەفتە بەردەوام دەبێت.
دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبییەکانی خۆی لەبارەی رەوشی کەشوھەوا بۆ ئەم ھەفتەیە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: "پێشبینی دەکرێت رۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە، ئاسمانی سەرجەم ناوچەکانی عێراق ساماڵ بێت، ھەروەھا بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشووری عێراق تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت".
دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق باسی لەوەیش کردووە کە بەرزترین پلەکانی گەرما لە پارێزگای بەسرە تۆمار دەکرێت کە دەگاتە ٥٠ پلەی سەدی.