Zana Natık Kerem
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر - AA
شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامیدان بە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی لەگەڵ شاندی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر پرسی بوودجە و نەوت لە بەغدایە.
دوێنێ شەممە، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا لەگەڵ شاندی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کۆدەبێتەوە.
پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەربە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە لەو سەردانەدا، شاندی حکوومەتی ھەرێم لەسەر پرسی بوودجە و نەوت گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی ئەنجام دەدات.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی ٢٧ی مانگی تشرینی دووەم، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوکردن لەسەر بوودجە، پێشمەرگە، ماددەی ١٤٠ی دەستوور و پرسی نەوت و گاز سەردانی بەغدای کرد.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە دەیانەوێت لەگەڵ حکوومەتی عێراق، رێکبکەون و کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور و بەگفتوگۆ چارەسەر بکەن.