Barış Gündoğan
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
له‌رێگه‌ی هه‌واڵگرییه‌كانی میت-ه‌وه، یه‌كێك له به‌ناو به‌رپرسه باڵاكانی باڵی سه‌ربازیی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له شنگال، فوئاد زه‌نگین كه نازناوی سه‌رهات پاتنۆس-ه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیادا، له چالاكی خرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، فوئاد زه‌نگین كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن میت و له‌رێگه‌ی پێكهاته لۆكاڵییه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه‌وه به‌دوایه‌وه بوو، ئه‌وه ده‌ستنیشانكراوه كه سه‌رجه‌م چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له شنگال سه‌رپه‌رشتی كردووه و به‌ڕێوه‌به‌ی بردووه، و فه‌رمانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی له دژی توركیا داوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ناو به‌رپرسی باڵای باڵی سه‌ربازیی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له شنگال، فوئاد زه‌نگین، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، له ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیادا له چالاكی خراوه.
فوئاد زه‌نگین له ساڵی ١٩٩٣دا په‌یوه‌ندیی به په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌وه كردووه و پلانداڕێژه‌ری ژماره‌یه‌كی زۆر كرده‌وه بووه، و ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت له چالاكی خستنی ناوبراو، بووه‌ته هۆی داڕمانی وره‌ی چەکدارانی تیرۆریستی په‌كه‌كه.