Sarmand Hameed
28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2020
بەغدا - AA
لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق، چوار خۆپیشاندەر برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی رەسافە رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و خۆپیشاندەران لە تونێلی گۆڕەپانی تەحریر رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەوهۆیەوە چوار خۆپیشاندەر برینداربوون.
سەرچاوەکە ئەوەیشی روونکردەوە کە تیمە پزیشکییەکانی نزیک لە ناوچەکە چارەسەری بریندارەکانیان کرد.
لە لای خۆیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا سەر بە سوپای عێراق داوای لە خۆپیشاندەران کرد پاک و خاوێنی ئەو ناوچانە بپارێزن کە خۆپیشاندان تیایاندا بەڕێوەدەچێت و رێککای خۆپارێزی بگرنەبەر.