07 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2022
بەغدا - AA
لیژنە باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە رێگەی گەڕاندنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ دۆخی ئاسایی و ھەڵوەشانەوەی بڕیاری داواکردنی ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانەی کە دێن بۆ وڵاتەکە و ئەوانەی وڵاتەکە جێدەھێڵن، بڕیاریدا رێکارە توندەکانی رێگرتن لە بڵاوەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمبکاتەوە.
لە عێراق لە مانگی ئاداری ٢٠٢٠دا بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و پشتبەستن بە خوێندنی ئەلیکترۆنی درابوو .
لەو راگەیەندراوەی کە لە لیژنەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە دەوامی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا حکوومی و تایبەتەکان بەشێوەی ئامادەبوون دەستپێدەکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"بڕیاردرا لە ١ی مانگی نیسانەوە تەنھا کار بە نیشاندانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە کاتی ھاتن یان دەرچوونی ھاووڵاتییان و بیانییەکان لە عێراق کە تێیدا ئاماژە بە وەرگرتنی یەک دۆز لە ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن یان دوو دۆز لە جۆرەکانی دیکەی ڤاکسین کرابێت. ھەروەھا بڕیار دراوە کە داوای ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی (PCR) لە کاتی دەرچوون یان ھاتن بۆ عێراق نەکرێـت".