Zana Natık Kerem
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاوی کردەوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و ١٩٣ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، شەش ھەزار و ٧٧٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاو کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و ٧٧٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و ١٩٣ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٨٨١ ھەزار و ٢١٣ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٠ ھەزار و ٧٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٧٢٧ ھەزار و ٧٥٠ کەسی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو، کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩١ھەزار و ٩٥٩ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٣٦٨ ھەزار و ٨٤٣ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.