Zana Natık Kerem
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری رۆشنبیری و راگەیاندنی سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق، لەتیف نسەیف جاسم دلێمی کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دادی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ دووشەممە، لەتیف نسەیف جاسم دلێمی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغدا لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا، کۆچی دوایی کردووە.
لەتیف نسەیف جاسم دلێمی لە گرتووخانەی حوت لە ناسرییە زیندانیکرابوو، بەڵام لە ماوەکانی رابردوودا، بەھۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستییەوە گواسترابووە بۆ یەکێک لە نەخۆشانەکانی بەغدا.
لەتیف نسەیف جاسم دلێمی لە ساڵی ١٩٧٤دا، بەڕێوبەری رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی عێراق بوو و دواتر لە ساڵی ١٩٧٧ تا ساڵی ١٩٩٦ چەندین پۆستی بەڕێوەبردبوو لەوانە پۆستی وەزیری رۆشنبیری و راگەیاندن.
ناوبراو لە لیستی داواکراوانی سەرکردەکانی رژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمەریکاوە لە ریزبەندی هەژدەهەمین کەس بوو و لە نۆی حوەزیرانی ساڵی ٢٠٠٣دا، دەستگیرکرا و لە ساڵی ٢٠٠٩دا سزای زیندانیکردنی هەتا ھەتایی بەسەردا، سەپێندرا.