Heman Hussein Yaseen
02 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2026
هەولێر - AA
دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان ـ عێراق ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ھێزەکانی ھاوپەیمانان توانیویانە ١٠ دڕۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئاسمانی پارێزگای ھەولێر تێکبشکێنن و بیانخەنە خوارەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکەی دژەتیرۆر، ئەم دڕۆنانە لە ماوەی نێوان کاتژمێر ٠١:١٣ تا ٠٣:٣١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاسمانی پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکراون و ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھەر ١٠ دڕۆنەکەیان تێکشکاندووە.
دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان ـ عێراق ھەروەھا جەختی کردووەتەوە کە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان وردەکاری زیاتری لەبارەی سەرچاوەی ئەم دڕۆنانە، شوێنی وردی ھەڵدان و ئاراستەکردنییانی بڵاو نەکردووەتەوە.