Haydar Karaalp
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
بەغدا-AA
بەهۆی دروستبوونی قەیرانی کەمی سووتەمەنییەوە، بەنزینخانەکانی بەغدای پایتەختی عێراق جەنجاڵییەکی زۆریان بەخۆوە بینی.
لەکاتێکدا هاووڵاتییان نیگەرانن لە کەمی بەنزین و نۆرەی بەردەم بەنزینخانەکان نزیکەی دوو کیلۆمەترە، هێزە ئەمنییەکان لە بەردەم بەنزینخانەکاندا بۆ پێشگرتن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، چاودێری رەوشەکە دەکەن.
وەزارەتی نەوتی عێراق، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەو جەنجاڵییەی دروست بووە، بڕیاری دا بەنزینخانە حکوومی و تایبەتەکان ٢٤ کاتژمێر کراوە بن.
جگە لە شارەکانی باشووری عێراق بەم دواییە لە شاری کەرکووک-یش کە بە کانگای نەوتی عێراق دادەنرێت، قەیرانی کەمی سووتەمەنی سەری هەڵداوە.