Rawan Subhi Obaiullah
24 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2025
هەولێر-AA
ئەمڕۆ هەینی لە گوندی شێلانی سەر بە قەزای باتیفا، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشکرایە سەر خاڵێکی پشکنینی پاسەوانی سنوور و سێ قوربانی لێ کەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، هێرشەکە لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا دوو پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئانادۆڵو، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، عەلی ڕەمەزان ئیسماعیل تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی شارەدێی سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک و، میهڤان ناجی میرشەرەف تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی پارێزگای دهۆک بووە.
ئەو کەسەیشی کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا برینداربووە، ناوی بێوار جەمیل ئیبراهیم تەمەن ٣٩ ساڵە کە سەرجەمیان پاسەوانی سنووربوونە.
تا ئێستاش نازانرێت، هۆکاری هێرش و پەلامارەکە چییە و، دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.