هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دەربارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی سەبارەت بە راگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە سەربەخۆ و پرسی بوودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و رایگەیاند، بڕیارەکە نادەستوورییە و پێوەی پابەند نابین.
مەسرور بارزانی گوتی: "ئه‌ركێكی ده‌ستووریی و یاسایی ئێمه‌یه ئه‌و ئامانه‌ته‌ی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانمان، پێویسته به‌رگری لێبكه‌ین و به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین، به هیچ شێوه‌یه‌ك واز له یه‌ك مافی ده‌ستووریی خۆمان ناهێنین، داوا ده‌كه‌ین ئه‌و مافه ده‌ستوورییانه‌ی دیكه‌ش كه پێشێل كراون یان جێبه‌جێ نه‌كراون له‌م خوله‌ی داهاتووی په‌رله‌مان كاری جددیان بۆ بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنیان".
- دادگای فیدراڵیی و یاسای نەوت و گاز:
دەربارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی، سەرۆکوەزیران ئەو ماددە دەستوورییانەی روونکردەوە کە مافی بە هەرێمی کوردستان داوە مامەڵە بە دۆسیەی نەوت و گازەوە بکات و رایگەیاند "مادده‌كانی ١١٠، ١١٢ و ١١٥، هه‌ر یه‌كێك به‌شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات. له مادده‌ی ١١٠ باسی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیین و هه‌رچی له‌و مادده‌یه‌دا نه‌هاتبێت كه‌واته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كانه یان پارێزگاكانه، مادده‌ی ١١١ باسی ئه‌وه ده‌كات كه نه‌وت و غاز هی هه‌موو عێراقه به هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكانیشه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه ناكات كه نه‌وت و غاز موڵكی حكوومه‌تی فیدراڵییه. له مادده‌ی ١١٢ باسی ئه‌وه ده‌كات چۆن ئیداره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز بكرێ، تواناكان چۆنن و ئێستا و داهاتوو پێویستە چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێـت، له مادده‌ی ١١٥ باسی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیی نییه ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاكان".
مەسرور بارزانی هۆکارەکانی دەرچوواندنی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی روونکردەوە کە ئێستا دادگای فیدراڵی بە نادەستووریی لەقەڵەمی داوە و گوتی: "ساڵی ٢٠٠٧ هه‌وڵێكی زۆر درا بۆ ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازی حكوومه‌تی فیدراڵ، یاساكه هه‌مووی ئاماده‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی عێراق قه‌بووڵی نه‌كرد یاساکە ده‌ربچێت، ئێمه ئه‌وكات و ئێستاش داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه پێویسته یاسای نه‌وت و غاز له حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌ربچێت و هه‌موومان به‌پێی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی كه ده‌ستوور ده‌یخاته سه‌ر شانی ئێمه ره‌فتار و مامه‌ڵه بكه‌ین و ئاماده‌شین، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك حكوومه‌تی فیدراڵیی ئه‌مه‌ی نه‌كردووه و خه‌تای ئێمه نییه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه نه‌كرا رێكکه‌وتن كراوه له‌نێوان حكوومه‌تی ئه‌و كاتی به‌غدا و هه‌ولێر كه ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا یاسای نه‌وت و غاز ده‌رنه‌چێت هه‌ر لایه‌نێك ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت و ئه‌و یاسایانه‌ی كه به‌ركارن كاریان پێبكات، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كمان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركرد و بوو به‌بنه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی كه دۆسییه‌ی نه‌وت و غاز به‌و یاسایه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆیه ناكرێت ئێستا له‌به‌ر هۆكارێكی سیاسیی هه‌موو ئه‌و شتانه نادیده بگیرێت و پشت به یاسایه‌كی ساڵی ١٩٧٦ ببه‌سترێت، بڵێن ئه‌وه‌ی كراوه له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو نایاساییه، به چ پێوه‌رێك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادگایه‌ك ئه‌م بڕیاره‌ی داوه كه خودی دادگاكه به‌پێی رێكاره ده‌ستوورییه‌كان پێك نه‌هاتووه، كه‌واته خۆی دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه چۆن بڕیار له‌سه‌ر شتێكی ده‌ستووریی ده‌دات، زیاتر له‌مه‌ش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و مادده‌ی ده‌ستووریش بگۆڕێت".
مەسرور بارزانی راشیگەیاند "ئێمه ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی بكه‌ین بۆ گه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رێكی ده‌ستووریی بنه‌ڕه‌تی، كۆتایی به‌م كێشانه بهێنین و ده‌ستوور حه‌كه‌م بێت، ده‌ستوور ماف و ئه‌ركه‌كانی هەردوولامان دیاری بكات، ئێمه پابه‌ندی ته‌واو به ماف و ئه‌ركه دهستوورییەکانی خۆمان ده‌كه‌ین".
- دادگای باڵای فیدراڵیی نادەستوورییە:
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە ماددەیەکی دەستووریی رایگەیاند، دادگای فیدراڵیی ئێستا دادگایەکی نادەستوورییە و بۆ ئەمەش گوتی: "مادده‌ی ٩٢ی ده‌ستوور باسی دروستكردنی دادگای ده‌ستووریی ده‌كات، ئه‌و دادگا ده‌ستوورییه‌ی ئێستا هه‌یه له کاتی یاسای حكوومه‌تی راگوزه‌ر پێكهێنرا پێش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، دوای ئه‌وه ئێمه ده‌ستوورمان نووسی و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق به خه‌ڵكی كوردستانیشه‌وه ده‌نگی بۆدا، دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوور ده‌بووایه به پێی مادده‌ی ٩٢ی ده‌ستوور ئه‌و دادگا فیدراڵییه دروست بكرێته‌وه ئه‌مه‌ش نه‌كراوه".
گوتیشی: "مادده‌ی ٩٢ی دەستوور دەڵێت دادگای فیدراڵیی باڵا، ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیه له رووی دارایی و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه، له ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و پسپۆڕی بواری فیقهی ئیسلامی و یاساناس پێكدێت، دیاریكردنی ژماره و شێوازی هه‌ڵبژاردن و كاری دادگاكه به یاسا رێكده‌خرێت، به زۆرینه‌ی دوو لەسەر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی راشیگەیاند "ئەم دادگایە نە بەپێی ئه‌م یاسایه پێكهاتووه نه به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره‌ش ره‌فتار كراوه، ئه‌م دادگایه ئه‌و كاته ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر مادده ده‌ستوورییه‌كان بدات خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور پێكهاتبێت، بۆیه ئێمه داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین له خولی داهاتوودا هه‌وڵی پێكهێنانی دادگای فیدراڵی به‌پێی رێكاره‌كانی ده‌ستوور بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌ن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بدات كه له ده‌ستووردا هاتوون و له‌وانه‌یه ببن به كێشه‌ی نێوان هه‌رێمه‌كان و حكوومه‌تی فیدراڵ".
گوتیشی: "له هیچ بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووردا نه‌هاتووه كه بڵێت دادگای فیدراڵیی کە له كاتی یاسای حكوومه‌تی راگوزه‌ردا پێکهاتووه، ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوور بدات، گریمان ده‌ستووره‌كه به‌و شێوه‌یه‌ش بێت واتا ئه‌م دادگایە به شێوه‌یه‌كی ده‌ستوورییش رێكبخرێت هیچ دادگایه‌ك بۆی نییه مادده‌یه‌كی ده‌ستووریی بنووسێته‌وه و رێكاری گۆڕانكاری له مادده‌كانی ده‌ستووردا بكات، هیچ دادگایه‌ك شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی نییه كه ماددە ده‌ستوورییه‌كان بگۆڕێت".
دەربارەی بڕیارەکەی دادگاکەش گوتی: "ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌و دادگایه داویه‌تی دژی هه‌موو بنچینه‌كانی مادده ده‌ستوورییه‌كانه، ئه‌و ماددانه‌ی كه باسم كردن دیاریكراون و هیچ دادگایه‌ك ناتوانێت بێت ئه‌م ماددانه بگۆڕێت، به‌ڵام بڕیارێكی له دژی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم داوه كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و گۆڕانكارییه له مادده ده‌ستوورییه‌كان كه ئه‌و مافانه‌ی به خه‌ڵكی كوردستان داوە چۆن ئیداری ئه‌و دۆسیه‌یه بكات".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند "ئەو بڕیاره له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا دراوه، له‌وانه‌یه هۆكاری سیاسیی له پشت بووبێت، هه‌م له ده‌ستنیشانكردنی كاته‌كه هه‌م له چۆنیه‌تی ده‌رچوواندنی بڕیاره‌كه، بڕیارێكی سیاسییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقدا نییه، ئێمە داوامان له حكوومه‌تی فیدراڵیی كرد كه كاتمان پێبده‌ن بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین تاكو بگه‌ینه ئه‌نجامێك له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و گرفتانه‌ی كه ئێستا هه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێنه‌داین بڕیارێكی تاكلایەنانە درا بڕیاره‌كه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ما ده‌ستوورییانه‌ی كه هاتوون، پشتیان به یاسایه‌ك بەستووە كه یاسای ساڵی ١٩٧٦ە و له زه‌مانی رژێمی پێشووتر و پێش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ن كه له عێراق هه‌بووه، ئه‌م یاسایه بۆ حكوومه‌تێك بووه كه مه‌ركه‌زیی بووه نه‌ك حكوومه‌تێكی فیدراڵیی، ئێمه ده‌ستوورمان هه‌یه و ده‌بووایه هه‌رچی بڕیارێك بدرێت پشت به مادده‌یه‌كی ده‌ستووریی ببه‌سترێت، بۆیه بۆ قه‌بووڵ نه‌كردنی ئه‌م بڕیاره پشت به ده‌ستوور ده‌به‌ستین ئێمه ده‌ستوور و یاسامان هه‌یه و به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره هه‌ڵوێستمان وه‌رگرتووه".
- بوودجەی هەرێمی کوردستان و قەرزەکان:
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی باسی لە قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند "قه‌رزه‌كانی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره نادادپهروهرانهیە كه حكوومه‌تی فیدراڵیی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردی، ئێمه ئاماده‌بووین بێین له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و خاڵانه رێكبكه‌وین له ئه‌نجامدا یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢١ ده‌رچوو، له‌سه‌ر ئه‌وه رێكکه‌وتین مانگانه ٢٠٠ ملیار دینارمان بۆ بنێرن به‌ڵام له ٢٦ مانگی رابردوو ته‌نیا ١٢ مانگیان بۆ ناردووین و ١٤ مانگ ئه‌م حه‌قه‌ی كه مافی خه‌ڵكی كوردستانه به‌غدا نه‌یناردووه، له ساڵی ٢٠٢٢ کە ئێستا چووینه‌ته مانگی سێ یه‌ك مانگیش حكوومه‌تی فیدراڵیی ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی نه‌ناردووه، ئینجا دێن ده‌ڵێن به حیساب هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه، له كوێ ئێمه پابه‌ند نه‌بووینه؟".
گوتیشی: "ئێمه قه‌رزێكی زۆرمان له‌سه‌ره، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی چییه له ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ یه‌ك فلس له بوودجه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیی بۆ هه‌رێم نه‌هاتووه، حكوومه‌ته‌كانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕه پاره‌یه‌یان قه‌رزكردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ داهاتێكی دیكه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بووه، ئێستا ئه‌و قه‌رزه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێم، حكوومه‌تی عێراق ناتوانێت خۆی بێبه‌ری بكات و بڵێت من هیچ به‌رپرسیارێتیم نییه له‌و قه‌رزانه، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت دۆسیه‌كه بگریته ده‌ست ده‌بێ پابه‌ندییه‌كانی دیكه‌ش هه‌موو قه‌بووڵ بكات، ناكرێت خۆی لێ بێبه‌ری بكات و خۆی له‌ژێر به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌ربكات، مافی ده‌ستووریشمان هه‌یه و ده‌ستوور پێمان ده‌ڵێ هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت چی بكات".
- داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان:
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەید سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی باسی لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان کرد و ئاماژەی بەوە کرد لە هەندێ پارێزگا داهات وەک خۆی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت، بۆ ئەمە گوتی: "به‌داخه‌وه له هه‌ندێك له خاڵه سنوورییه‌كان بێ ئیتلیزامی دەکرێت، ئه‌و داهاته بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت ناگهڕێندرێتەوە، به‌داخه‌وه له‌لایه‌كه‌وه نرخی نه‌وت زیاد ده‌بێت، به‌ڵام له‌لایه‌كه‌وه داهاته‌كانی ناوخۆیی به‌ره‌و كزی ده‌چن، ئه‌و پابه‌ندییه‌ی پێویسته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له هه‌ندێك لە پارێزگاكان بیكه‌ن وه‌كو پێویست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌یان هه‌ڵنه‌گرتووه".
news_share_descriptionsubscription_contact

