Rewa Mahmood Hasan
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
سلێمانی-AA
ئەمڕۆ، لەسەر پێشنیاز و بڕیاری پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر نەخشەی تۆپۆگرافی و کارگێڕیی نوێی سنووری پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکانی و ماستەرپلانی شاری سلێمانی بەشێوەیەکی شایستە لەلایەن سەرۆکی رووپێوی لە پارێزگای سلێمانی، نازەنین محەمەد مەحمود و کۆمپانیای (IGCO)، جێبەجێکران.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە هەموو ئەو کەس و کۆمپانیایانە کرد کە دڵسۆزانە لەم پڕۆژانەدا بەشداربوون و لە ئایندەیەکی نزیکدا، کۆی ئەم نەخشانە لە ئەتڵەسێکی تایبەت بە پارێزگای سلێمانیدا، چاپ دەکرێن.