Sarmand Hameed
09 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2023
هەولێر AA
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان و شوفێران دەکات، رێگەی هەولێر- پیرمام بۆ لێخوڕین بەکارنەهێنن و ئاماژهی بهوهكرد، بەستوویەتی و سەلامەت نییە.
لەو ئاگاداریینامەیەدا کە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرەوە بڵاوکراوەتهوه، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران کراوەتەوە کە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، رێگای هەولێر - پیرمام لە بەستۆرەوە بەستوویەتی و سەلامەت نیە، هەرچەندە تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە لەشوێنەکەن، بەڵام لەبەر نزمی پلەی گەرما رێگاکە خلیسك بووه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داوای له شۆفێران كردووە، بۆ حالەتی زۆر پێویست نەبێت رێگاکە بەکارنەهێنن و لەکاتی پێویستیش خێراییان زۆر کەم بێت، بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلهكانیان لهدهست نهدهن.