12 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، هەواڵگری سەربازیی بەرپرسی تۆڕەکانی گواستنەوەی چەکدارانی داعشی لە نێوان عێراق و سووریا و چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەورووپی، دەستگیرکردووە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا سەربە سوپای عێراق بە هەماهەنگی تیمەکانی هۆبەی هەواڵگری سەربازیی، ترسناکترین کەسی داعشیان لە گەڕەکی رفاعی لەبەری راستی شاری مووسڵ دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو تیرۆریستە ناسراوە بە ئەبو نمر و کاری گواستنەوەی چەکدارانی داعش و ئەندامانی خێزانەکانیان بووە لە عێراق و سووریا و چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەورووپی.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو تیرۆریستە سەرپەرشتی چەندین تۆڕی کردووە بۆ گواستنەوەی چەکدارانی داعش و ئەندامانی خێزانەکانیان لە عێراق و سووریا و چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەورووپی و پەیوەندییەکی فراوانیشی هەبووە بۆ کارئاسانی لەم کارەیدا.
رۆژی ٢٠ی ئایاری رابردوو، دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی عەبدولناسر قەرداش-ی راگەیاند کە کاندیدبوو بۆ شوێنگرەوەی سەردەستەی داعش لە عێراق و سووریا، ئەبو بەکر بەغدادی کە ساڵی ٢٠١٩ لە ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەمریکادا کوژرا.