Bekir Aydoğan
30 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2022
هه‌ولێر - AA
به بۆنه‌ى ٢٩ى تشرینى یه‌كه‌م جه‌ژنى كۆماریى توركیا، چالاكییه‌ك له شارى هه‌ولێر رێكخرا.
چالاكییه‌كه به سه‌رپه‌رشتى كۆنسۆڵخانه‌ى توركیا له هه‌ولێر رێكخرا و كارمه‌ندانى كۆنسوڵخانه‌كه، قوتابخانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى مه‌عاریف، نوێنه‌رانى رێكخراوى مانگى سوورى توركى له عێراق و ژماره‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتیان تێدا به‌شداربوون.
له دواى وه‌ستانى رێز و خوێندنه‌وه‌ى سروودى نیشتمانى، یاریده‌ده‌رى كۆنسۆڵى توركیا له هه‌ولێر، ئه‌میر ته‌كه‌ر له ناخى دڵییه‌وه ٩٩هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى كۆمارى توركیا و جه‌ژنى كۆماریى پیرۆز كرد.
یاریده‌ده‌رى كۆنسۆڵى توركیا له هه‌ولێر، ئه‌میر ته‌كه‌ر گوتى: "كۆماره‌كه‌مان كه له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان وه‌ك نموونه نیشان ده‌درێ به‌هۆى ئه‌و چاكسازیى و هه‌نگاوانه‌ى كه بۆ بهشارستانیكردن هاوێژراون، ئه‌مڕۆ وه‌ك وڵاتێكى گه‌وره و مۆدێرن به متمانه‌وه هه‌نگاو بۆ داهاتوو ده‌نێت".
ئه‌میر ته‌كه‌ر هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه راشیگه‌یاند "به سوپاس و ره‌حمه‌ته‌وه یادى دامه‌زرێنه‌رى كۆماره‌كه‌مان، سه‌ركرده‌ى گه‌وره مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و هاوڕێیانى و ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌مه‌وه كه بە گیانفیدایى بێوێنهیى خۆیان نیشتمانه‌كه‌مانیان دروستکردووە".
له كۆتادا ئه‌میر ته‌كه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ى خوێنده‌وه كه سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ى جه‌ژنى ٢٩ى تشرینى یه‌كه‌م بڵاوى كردبووه‌وه.