Haydar Karaalp
29 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2022
به‌غدا - AA
به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى تانكه‌رێكى سووته‌مه‌نى له شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٣ كه‌سیش برینداربوون.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له سه‌رچاوه‌كانى ئه‌منیى وەرگیراون ، تاكهرێكى سووته‌مه‌نى له ناوچه‌ى بونوكى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا به‌هۆى كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكییه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه.
لەمبارەیەوە فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا، جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د سه‌لیم له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له شوێنى رووداوه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه نۆ كه‌س به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٣ كه‌سیش برینداربوون.