هەولێر.. یه‌كه‌م پیشانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌لیكتڕۆنیات
له هۆڵی پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر یه‌كه‌م پیشانگه و كۆنگره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌لیكتڕۆنیات به‌رده‌وامیی هه‌یه كه رۆژی پێنجشه‌ممه كرایه‌وه و 120 كۆمپانیا به‌شدارییان تێداكردووه.
Hemn Baban
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2019
Arbil
هه‌ولێر-AA
ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای نێوخۆیی و ده‌ره‌وه و چه‌ندین ده‌زگای میدیایی ناوخۆی عێراق و بیانیش به‌شدارن له‌و پیشانگه‌یه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بە چاودێری حكوومەتی عێراقی فیدرال و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە سهرپەرشتی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق (CMC) و وزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق و هەردو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان یه‌كه‌مین و گەورەترین پێشانگای ڕاگەیاندن و ئامێرە ئەلیكتڕۆنییەكان له عێراق كرایه‌وه و ئه‌مڕۆش كه رۆژی دوایینیهتی به‌رده‌وامیی هه‌یه.
پیشانگه‌كه به ئاماده‌بوونی ده‌یان كۆمپانیا له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ندین ده‌زگا و ناوه‌ندی میدیایی ناوخۆی و دەرەوە لە هەولێر لە رۆژی ۱۳ مانگ كراوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ۱٦ مانگ بەردەوام دەبێت.