Arif Yusuf,İdris Okuducu,Muhammet Ali Kemal
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2019
به‌غدا- AA
به هاوه‌ن هێرشكرایه سه‌ر گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانیی عێراق له ده‌كه‌وێته پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دوێنێ شه‌و سێ گوللە هاوه‌ن له بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه له‌و شوێنانه‌ی كه گوللە هاوه‌نه‌كان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و هێرشه هیچ قوربانییه‌ك یان زیانێكی ماددیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات له هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه و به زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه ئاسمانییه‌ی هێرشه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدراوه، ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مریكیی لێیه.
بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانیی به‌له‌د كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانییه له عێراق و ده‌كه‌وێته دووریی ٦٤ كیلۆمه‌تر له به‌غدای پایته‌خته‌وه.