28 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
بەغدا -AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ بە سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، عادل عەبدولمەهدی راگەیاند کە ئامادەن گفتوگۆی جددی سەبارەت بە بوونی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق لەگەڵ بەغدا ساز بکەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، عادل عەبدولمەهدی و مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ بە سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، عادل عەبدولمەهدی راگەیاندووە کە ئامادەن گفتوگۆی جددی سەبارەت بە بوونی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق لەگەڵ بەغدا ساز بکەن.
لای خۆیەوە عادل عەبدولمەهدی جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە رەوشی ناوچەکە هێور بکرێتەوە و رێز لە سەروەریی و بڕیارەکانی عێراق بگیرێت و دەست وەرنەدرێتە کاروباری عێراقەوە.
لە پێنجی ئەم مانگەدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دەنگی دا لەسەر بڕیارێك كە تیایدا داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات كە كۆتایی بهێنێت بە بوونی سەربازی ئەمریكا لە وڵات.
لای خۆیەوە حكوومەتی عێراق داوای لە ئەمریکا کردبوو کە شاندێک بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی رەوانەی بەغدا بکات، بەڵام ئەمریکا رەتیکردەوە هیچ گفتوگۆیەک لەوبارەوە ساز بکات.
لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکان لە سەرتاسەری عێراق جێگیرکراون.