Zana Natık Kerem
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی تەقاندنەوەی پێنج خانووی بۆمبڕێژکراو و دوو حەشارگەی داعشی لە باکووری بەغدا، راگەیاند.
دەستەكه لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە پێنج خانووی بۆمبڕێژکراو و دوو حەشارگەی داعش دوای دۆزینەوەیان لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا لە لایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە تەقێندراونەتەوە و له راگهیهندراوهكهدا ھاتووە:
"خانووەکان لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بۆمبڕێژکرابوون بۆ ئەوەی لە ناوچەکەدا بە ھێزە عێراقییەکاندا بتەقێندرێنەوە".
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ ھەینی تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردبووە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای تارمییە و بە ھۆیەوە جێگری فەرماندەی فەوجی کۆماندۆ سەر بە لیوای ١٢ی حەشدی شەعبی، زرغام عەدنان ھانی جەنابی لەگەڵ سێ چەکداری دیکە کوژران و شەش چەکداری دیکەیش برینداربوون.