Heman Hussein Yaseen
16 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2022
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاندووە کە دوو تیرۆریستی داواکراویان رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ھەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەسەر داوای دەزگای دژەتیرۆری عێراق و بە فەرمانی دادوەر، دوو تیرۆریستیان رادەستی دەزگاکە کردووەتەوە.
لە ھەواڵەکەدا ھاتووە "ھەردوو تیرۆریست (ح. ف. ف. مجول) و (م. ل. م. مجول) ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری ھەولێر دەستگیر کران و بەھۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی ١٦ی ئاداری ٢٠٢٢ رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە.