Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2023
ھەولێر – AA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی ھەشت تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ھەشت تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، باس لەوەیش کراوە کە دەستگیرکراوەکان لە ماوەکانی ڕابردوودا، بەشدارییان لە ئەنجامدانی چەندین پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان ئەنجامداوە .