Faruk Küçük
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2021
شرنه‌خ – AA
چیای جودی كه بووه‌ته سیمبولی ئارامی و ئاسوده‌یی شرنه‌خ، به یارییە ئاگرینەکان رووناك كرایه‌وه.
فێستیڤاڵی رۆژ له ناوچه‌ی سه‌فینه له چیای جودی كه باوه‌ڕ وایه كه‌شتییه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نوح له‌وێ نیشتبێته‌وه، به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌می ئێواره‌یش هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌كه كۆنسێرتی میوزیكییان له گۆڕه‌پانی كۆماریی ئه‌نجام دا.
دواتر نمایشی یارییە ئاگرینەکان له ناوچه‌ی چیای جودی كه بووه‌ته سیمبولی ئارامی و ئاسوده‌یی شرنه‌خ، ئه‌نجام درا.
زه‌هرا چام یه‌كێكه له‌و هاووڵاتییانه‌ی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌هۆی كرده تیرۆریستییه‌كانه‌وه دوای ٤٠ ساڵ خه‌ڵكی شرنه‌خ توانی بۆ یه‌كه‌مجار بێته چیای جودی، گوتی: "ئه‌مه رووداوێكی گرنگه بۆ خه‌ڵكی شرنه‌خ، ئه‌م فێستیڤاڵه بۆ ئێمه زۆر گرنگ و زۆر جوان بوو".