Emin İleri
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە شارەوانی سولتانغازی لە ئیستانبوڵ، "پێشبرکێی گەورەترین و جوانترین قوربانی" بەڕێوەچوو.
پێشبڕکێیەکە بە رازاندنەوەى دەيان ئاژەڵى قوربانى لەلايەن خاوەنەكانيانەوە لە مەیدانی قوربانییەکانی سوڵتانغازی بەڕێوەچوو.
پێشبڕکێیەکە کە بووە جێگەی بایەخێكى زۆری ھاووڵاتییان، لیژنەی داوەران، لە نێوان ١٧ سەر ئاژەڵی گەورە جوانترین و گەورەترین قوربانيان ھەڵبژارد.
لە کۆتایی پێشبڕکێیەکەدا، قوربانییەک كە ناوى لێنرابوو "یارەن" کە لە چانکرییەوە ھێنرابوو و کێشی یەک تەن و ١٩٠ کیلۆگرام بوو و بە ٣٥ ھەزار لیرە فرۆشرا، خەڵاتی یەکەمی پێبەخشرا.
خەڵاتی قوربانیی خاوەن پلەی یەکەم بریتیبوو لە لیرەیەکی تەواوی زێر، قوربانی پلەی دووەم کە ناوی "پاشا"ی لێنرابوو نیو لیرەی زێڕ و "کۆسەداغ" کە قوربانیی سێیەم بوو چارەگە لیرەیەکی زێڕى وەرگرت.
سەرۆکی شارەوانی سوڵتانغازی، عەبدولرەحمان دورسون، کە لە میانی چالاکییەکەدا قسەی کرد، گوتی: "ئەمرۆ لێرەدا، جوانترین ئاژەڵ کە دەکرێتە قوربانی ھەڵدەبژێرین. سەرجەم ئاژەڵەکان یەک لەیەک جوانترن. ئەم چالاکییە و ھاوشێوەکانیان، بۆ خۆشیی دراوسێ بەنرخەکانمان ئەنجامى دەدەين کە دێن بۆ ئێرە. ئومێدەوارم جەژنێکی قوربانی خۆش بەسەر ببەن".