24 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2020
كوتاهیا - AA
ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شانۆ و یاریگای شاری دێرینی ئایزانۆی له شارۆچكه‌ی چاڤدارهیسار سەربە پارێزگای كوتاهیا كرا كه مێژووه‌كه‌ی بۆ پێنج هه‌زار ساڵ به‌رله ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و شاره‌كه په‌رستگای زیۆس كه یه‌كێكه له پارێزراوترین پەرستگاكان، له‌خۆده‌گرێت.
كاره‌كانی کنە و پشکنین و دیارییكردنی رووبه‌ری شاری دێرینی ئایزانۆی كه له ساڵی ٢٠١٢دا خرایه لیستی كاتی شوێنه‌واره‌كانی جیهان سه‌ربه رێكخراوی یونیسكۆ، ماوه‌ی نۆ ساڵه درێژه‌یان هه‌یه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی کارەکانی کنە و پشکنین، پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌لیف ئۆزه‌ر له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مساڵ به زۆری سه‌رگه‌رمی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌بن.
ئه‌لیف ئۆزه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شانۆكه كه ٢٠ هه‌زار كه‌سییه و یاریگاكه كه توانای میواندارییكردنی ١٣ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سی هه‌یه، وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاریی پرۆتۆكۆڵێكی سپۆنسه‌ریی له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاری كوتاهیایی، ره‌زا گوراڵ واژووكردووه و گوتی: "به پشتیوانیی پارێزگای كوتاهیا، ده‌ستمان به كاره‌كانمان كردووه. به پرۆژه‌یه‌ك كه ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت، ئامانجمان ئه‌وه‌یه دیمه‌نی چاخی دێرین بده‌ینه‌وه بە ئایزانۆی و گه‌شتیاری زۆرتر بۆ ناوچه‌كه رابكێشین".
لای خۆیه‌وه ئه‌ندازیاری پرۆژه‌كه، یاڵن پهكڤار باسی له‌وه كرد شانۆ و یاریگاكه به درێژایی سه‌دان ساڵ به‌هۆی كاره‌ساته سروشتییه‌كانی وه‌ك بوومه‌له‌رزه و رۆچوونی زه‌وییه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه.