بارسێلۆنا
یانه ئیسپانییه‌که پێش ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی یانه ئیتاڵییه‌که ببنه‌وه له دوا یاری خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییان سازکرد.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک مه‌شقه‌کانی یانه‌که به‌رووی رۆژنامه‌واناندا کرایه‌وه هه‌ریه‌ک له چاڤی هێرناندێز، خافێر ماسکێرانۆ، ئیڤان راکیتیج، سێرگیۆ بوسکێچ، ئه‌ندرێس ئینێستا، مارک ئه‌ندرێ تێر ستیگن و راهێنه‌ر لویس ئێنریکێ له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا به‌شدارییان کرد.
ئێنریكێ راهێنه‌ری یانە ئیسپانییه‌که جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه یوڤێنتوس وه‌رزێکی زۆر باشی به‌ڕێکردووه و به مافی خۆی گه‌یشتووه‌ته یاری کۆتایی و رایگه‌یاند: "یوڤێنتوس بۆ ئه‌وه‌ی یاری کۆتایی به‌رێته‌وه هه‌موو شتێک تاقی ده‌کاته‌وه و ئه‌و توانایه‌شیان هه‌یه ئه‌مه بکه‌ن. ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین زیاتر ده‌ست به‌سه‌ر تۆپدا بگرین و بۆشاییه‌کان به‌کاربهێنین''.
ئێنریکێ که یه‌که‌م وه‌رزییه‌تی له ئیسپانیا به‌سه‌ری به‌رێت و له‌سه‌ره‌تای وه‌رزه‌که‌دا بووه جێی ره‌خنه‌ی مێدیای ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند: "کاتێک یه‌که‌مجار هاتمه ئێره چۆن بووم ئێستاش هه‌مان مر‌ۆڤم. یاریزانه‌کانم بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئێره یاری زۆریان کردووه. ئه‌وان ده‌زانن چ بابه‌تێک زۆرترین بڕوا به‌خۆبوونیان پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و یارییه‌ی تا ئه‌مڕۆ کردوویانه دووباره‌ی بکه‌نه‌وه و خاوه‌نی ئه‌و ئهزموونهشن که ئه‌و کاره بکه‌ن''.
راهێنه‌ری بارسێلۆنا رایگه‌یاند ئامانجی ئه‌وان ته‌نها بردنه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان نییه به‌ڵکو ئامانجیان بردنه‌وه‌ی 3 جامه به‌یه‌که‌وه له‌م وه‌رزه‌دا و سه‌باره‌ت به داهاتووی خۆیشی رایگه‌یاند په‌یوه‌ندی نییه به یاری کۆتاییه‌وه.
ئێنریکێ هاوڕا نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گوته‌یه‌ی یاریزانی یوڤێنتوس کێلینی که پێی وایه "ئه‌و گۆڵه‌ی مێسی له ئه‌تله‌تیک بلباوی کرد ناتوانێ له ئیتاڵیا تۆماری بکات'' و گوتی: "مێسی ده‌توانێ ئه‌و گۆڵه له هه‌ر خولێکی جیهاندا تۆمار بکات''.
- یاریزانانی بارسێلۆنا پێیان وا نییه ''باشتر'' بن
چاڤی هێرناندێزی کاپتی بارسێلۆنا که له کۆتایی وه‌رزدا رووده‌کاته یانه‌ی ئه‌لسه‌ددی قه‌ته‌ری و دوایین یاری له‌گه‌ڵ یانه‌که‌یدا ئه‌نجام ده‌دات رایگه‌یاند: "من ده‌ڕۆم به‌ڵام نه‌وه‌یه‌کی زۆر نایاب لیره‌یه که له بارسێلۆنا مێژوو ده‌نووسنه‌وه. ئێمه هه‌رگیز له بردنه‌وه ماندوو نابین. کێ هه‌یه نه‌یه‌وێت براوه بێت؟ ئێمه یانه‌یه‌کین که به‌رده‌وام بیر له بردنه‌وه ده‌که‌ینه‌وه. چۆن ده‌بێت ئێمه له بردنه‌وه بێزار و ماندوو بین؟ ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه‌یه. ئه‌مه دوایین فیناڵی منه، ده‌مه‌وێ بیبه‌مه‌وه''.
گوتیشی :" هه‌موو که‌س ئێمه به باشترین ده‌زانێ، به‌ڵام ئاسان نییه یارییه‌که. هه‌موو کات بردنه‌وه باجێکی هه‌یه. وه‌رزێکی زۆر باشمان تێپه‌ڕاند به‌ڵام ده‌مانه‌وێ بیکه‌ین به وه‌رزێکی نایاب. ده‌مانه‌وێ ببێته وه‌رزێکی مێژوویی و له کاتێکی باشداین که ئه‌و یارییه ئه‌نجام ده‌ده‌ین''.
ئینێستا سه‌ره‌ڕای پێکانه سووکه‌که‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له یاری کۆتاییدا یاری بکات و رایگه‌یاند: "به‌دڵنیاییه‌وه پێمان وانییه باشترینین. پێمان وایه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر وا بیر بکه‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی چاڤیشهوه که سالانێک زۆر له هه‌مان یانه یارییان کردووه رایگه‌یاند: "لای من چاڤی ژماره یه‌که، یاریکردن و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ من شه‌ره‌فه. له‌باره‌ی پیرلۆشهوه پێم وایه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه و بینینی چاڤی و پیرلۆ له یاریگادا پێکه‌وه زۆر خۆش ده‌بێت''.
لای خۆشییه‌وه ماسکێرانۆ رایگه‌یاند: "ئێمه ئه‌وه نین که نه‌دۆڕێین. شتی وا نه له تۆپی پێ و نه له ژیانیشدا ده‌بێت. گه‌یشتنمان بۆ یاری کۆتایی وامان لێده‌کات به شێوازێکی باش متمانه‌مان به‌خۆمان بێت به‌ڵام ئه‌مه گره‌نتی هیچ شتێک ناکات. یارییه‌کانی فیناڵ به شێوازی یارییه‌کان نا به‌ڵکو به ئه‌نجامه‌کان تۆمارده‌کرێن و وه‌بیرده‌هێنرێنه‌وه''.
ئه‌و یاریزانه ئه‌رژه‌نتینییه سه‌باره‌ت به پرسیارێک که لێی کرا رایگه‌یاند: "له‌ده‌ستدانی جامی جیهانی له یاری کۆتاییدا خراپته له له‌ده‌ستدانی جامی یانه پاڵه‌وانه‌کان، به‌ڵام چی ده‌بێت با ببێت بردنه‌وه‌ی جامێک هه‌موو کاتێک مایه‌ی دڵخۆشییه. ئه‌و هه‌یبه‌ته‌ی به بردنه‌وه‌ی خولی یانه پاله‌وانه‌کان به‌ده‌ست دێت زۆر تایبه‌ته''.