عەمان
دوای ئەوە سەرۆكی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی سێپ بلاتەر لە پۆستی سەرۆكایەتی فیفا جیا بووەوە میری ئوردن عەلی بن ئەل حوسێن بڕیاری داوە كاندید بێت بۆ سەرۆكایەتیكردنی ئەو یەكێتییە.
جێگری عەلی بن ئەلحوسێن، سەڵاح ئەل سەبرا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "داوای دەست لەكار كێشانەوەی سێپ بلاتەر میر عەلی بڕیاری دا دووبارە خۆی كاندید بكاتەوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی فیفا".
سەبرا ئاماژەی بەوەش دا چەند رێكارێكی یاسایی ھەیە ئەگەر بێت و عەلی بن ئەل حوسێن ئەنجامیان بدات بێ ئەوەی پێوست بە ھەڵبژاردن بكات دەبێتە سەرۆكی فیفا، ئەو ھەنگاوەش لەلایەن چەندین یەكێتیی تۆپی پێی وڵاتانی ئەورووپا پشتگیری لێ دەكرێت.
عەلی بن ئەلحوسێن دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوای لە سێپ بلاتەر كردووە دەست لە كار بكێشێتەوە، ھاوكارت راشیگەیاندبوو: "فیفا وەكو دەزگایەكی خزمەت نا بەڵكو وەكو كۆمپانیایەك كار دەكات".
سێپ بلاتەر ماوەی 5 خولە سەرۆكایەتی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دەكات، لە 29 ئایار ھەڵبژاردن كراو بە كۆی 133 دەنگ دووبارە بە سەرۆكی فیفا ھەڵبژێردرایەوە. ركابەرەكەی میری ئوردن عەلی بن ئەلحوسێن بە بەدەستھێنانی 73 دەنگ دووەم بوو، دواتر کشانەوەی خۆی لەو پاڵاوتنە راگەیاند.